BehreynNûçeRojhilatanavin

SORANİ- درێژەی سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین

دادگای کەتنی بەحرەین لە درێژەی سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە زیندانی هەتاسەری بۆ پێنج زیندانیی سیاسی بڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر دادگای کەتنی بەحرەین ڕۆژی پێنج شەممە هەروەها حوکمی سەندنەوەی شارومەندایەتیی هەشت کەس لە شارومەندانی بەحرەینی دەرکرد.

دوابەدوای شاڵاوی لەشکریانی ئالی خەلیفە بۆ سەر ماڵی شێخ عیساقاسم مامۆستای پایەبەرزی بەحرەینی لە ڕۆژی سێ شەممە ، شەپۆلی گرتن و قۆڵبەست کردنی شارومەندانی بەحرەینی دەست پێ کراوە.

بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانی خەڵک لە ناوچەی دۆراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم زانا هەڵکەوتەیە، زۆرێک لە لاوانیان بەبێ ئەوەی تاوانەکانیان پێ ڕابگەیەنن قۆڵبەست کردووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە جەماوەری بەحرەین بە بێ بە هەند گرتنی وشداریی هێزەکانی ئاسایشتی ئالی خەلیفە، بەخڕ بوونەوە و ئامادە بوون لە شەقامەکانی بە تایبەت لە گەڕەکی دۆراز ڕق و توڕەیی خۆیانیان بەرامبەر بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندنی ناڕەزایان دەردەبڕن.

دوای هێرشی هێزەکانی بەحرەین بۆ سەر ماڵی شێخ عیساقاسم لە ناوچەی دۆراز، خەڵک دەستیان دایە خۆپیشان دان و پۆلیسیش دەستی لێ کردنەوە، لەم هێرشەدا پێنج کەس کوژران و پتر لە سەد کەسیش بریندار بوون و نزیکەی 300 کەسیش قۆڵبەست کران.

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا. کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی نەیاری قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە

Başa dön tuşu