دەستپێبوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و گوندو نێوان دەورەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران
بانگەشەی بەربژارانی پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیسلامیی شار و گوندەکان و یەکەمین هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی دەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاتژمێر دوازدەی شەوی پێنج شەممە بیستەمی گوڵان دەست پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنی ئێران شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند پڕۆپاگەندەی بەربژارانی پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی ئیسلامیی شار و گوندەکان و یەکەمین هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی دەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاتژمێر هەشتی ڕۆژی بیست و حەوشتەمی گوڵان واتە هەژەی مانگی مەی کۆتایی پێ دێ و هەرچەشنە بانگەشەیەک قەدەغەیە .
عەلی ئەسغەر ئەحمەدی وتیشی : هەموو پێداویستییەکانی هاوپێوەند بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نێردراوەتە فەرماندەرەکانی سەرانسەری ئێران .
هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و گوندەکان و یەکەمین هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی دەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بیست و نۆیەمی گوڵان واتە نۆزدەهەمی مەی ساڵی دووهەزارو حەڤدە بەڕێوە دەچێت