زەریف: ئێران، هێمنترین وڵاتە بۆ هاوکارییە ئابوریەکان لەناوچەدا
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاوبەشە تیجاری، بانکی و دراڤییەکانی ئێران دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکەن کە ئێران، هێمنترین وڵاتە بۆ هاوکاریی ئابووری لەناوچەدا.
محەمەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەچوارەمین جڤینی بازرگانی و بانکیی ئێران و ئوروپا لەتاران، وتی: ئێران بۆ پێشکەوتنی ئابووری، زانستی و جێگیریی ئابووری پشت ئەستورە بە خەڵکەکەی و گەلی ئێران سەرباری سەپێندرانی بایکۆت و گەمارۆکان، شەڕ و تیرۆریزم، هێمنی و ئاسایشی خۆی دەستەبەر کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی کردە دەسبەسەرداگیرانی دوو ملیارد دۆلار سەرچاوەی بانکی ناوەندیی ئێران و بلۆکەکرانی یەک ملیاردو ٥٠٠ ملوێن دۆلار لە پارەکانی ئەو بانکە لە ئەمریکا، و وتی: ئەو کردەیەی ئەمریکا ، جۆرێک چەتەیی نێودەوڵەتییە.
ناوبراو ئاماژەشی کردە پەیمان شکێنی ئەمریکا لەمەڕ چارەسەریی و نەهێشتنی کەندو کۆسپەکانی بەردەم پەیوەندییە بانکیەکانی ئێران لەئاستی جیهانیداو هیوای خواست: هاوبەشە ئێرانییەکان بەتایبەت ئوروپییەکان بتوانن ئەو قۆناخەی پەیمان شکێنیەکان ببڕن و ئەو دۆخە بگەڕێتەوە دۆخی بەر لە سەپێندرانی بایکۆتەکان.
چوارەمین کۆبوونەوەی بازرگانی وبانکیی ئێران و ئوروپا رۆژی شەممە لەتاران کاری خۆی دەسپێکردو هەتا سبەی یەکشەممە بەردەوامە