IraqNûçeRojhilatanavin

زەریف: وتووێژەکان لەگەڵ کەنەدا بەمەبەستی دەنگ وەرگرتن لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە درێژەی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کەنەداییەکان بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێیان خۆش بوو لەو وڵاتە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە بچێت بەڵام هێشتا بە کۆدەنگی نەگەیشتوون لەم بارەوە.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژەدان بە پچڕانی پێوەندی سیاسی نێوان ئێران و کەنەدا لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتیشی : شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی  کەنەدا لەئێرانە و سەبارەت بە دەنگوەرگرتن لە ئێرانییەکانی دانیشتووی کەنەدا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە 19ی مانگی مەی دووهەزاروحەڤدە وتووێژ دەکرێت .

زەریف  ئاماژەی کردە  وتووێژی تەلەفۆنی شەوی سێ شەممەی لەگەڵ  کریستیا فریلەند ی وەزیری دەرەوەی کەنەدا  و وتیشی:

بە پێی یاساوڕێسای کەنەدا  دەنگ وەرگرتن لە شوێنەکانی دیپلۆماتیک  ئەنجام دەبێت بەڵام  ئێران لەبەر ئەوەی پێوەندییەکەی لەگەڵ کەنەدا پچڕاوە  ، لەم وڵاتە بەشێوەی دیپلۆماتیک ئامادە نییە .

کریستیا  فریلەند  وەزیری دەرەوەی کەنەدا  لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ زەیف  وتبووی لە ڕەوشی ئێستادا و نەبوونی پێوەندی سیاسی  و چالاکی نەکردنی شوێنەکانی دیپلۆکاتیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەنەدا، یاساوڕێسای ناوخۆیی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارومەندانی وڵاتانی دیکە، پێوستە چەند بابەتی تەکنیکی لێک بدرێتەوە و ڕەچاو بکرێت .

ناوبراو هەروەها سەبارەت  بە سەفەری خۆی بۆ پاکستان  وتی : کاربەدەستانی پاکستان بەڵێنیان داوە کە ئامادەبوونیان لە ناوچەی سنووری  پەرە پێ بدەن و پێش بە پەلامارە تیرۆریستییەکان بگرن .

وەزیری دەەروەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی سەردار سەرلەشکری پاسدار محەممەد باقری  سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکانی ئێران و پاکستان وتی :  کۆماری ئیسلامیی ئێران لەخۆی بەرامبەر بە تیرۆریسم بەرەڤانی دەکات  و هیوادارە  دەوڵەتی پاکستان پێش بە هەوڵە تیرۆریستییەکان بەدژی ئێران بگرێت لەلایەن شەڕخوازانەوە لە خاکی پاکستان.

چوارشەممە بیست و شەشەمی ئاڤریلی ڕابردوو، تاقمی تیرۆریستی جەیشوزوڵم  نۆ سنوورڤانی ئێرانیان لە ناوچەی میرجاوە ی پارێزگەی  سیستان و بەلوچستان کاتی گەشت لێدان شەهید کرد و سنوورڤانێکی برینداریان بردە نێو خاکی پاکستانەوە

Başa dön tuşu