ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- قاسمی دەسدرێژی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ئێراقی شەرمەزار کرد

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شەرمەزار کردنی دەستدرێژی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ئێراق ، ئەم کردەوەی وەک بنپێکردنیی سەروەری و یەکپارچەیی ئێراق زانی .

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەیانی سێ شەممە ، ناوچە گەلێکی شاری شەنگال لە پارێزگای نەینەوا ی ئێراقیان بە بیانووی بوونی بنکە و بارگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ، بۆمباران کرد کە ژمارێک کوژراوی لێکەوتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بارام قاسمی وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە  کاردانەوە بە دەستدێژی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی گردو پەری شاری شەنگال لە خاکی ئێراق ، پشتگری کردووە لە هەڵوێستی دەوڵەتی ئێراق لەم بوارە دا .

بارام قاسمی جەختیکرد : بنپێکردنی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی وڵاتان بە هەر خولیایەک و پاساو دانێک کە بیت وەکوو بنپێکرانی یاساو ڕێساکانی  ناسراوی نێو دەوڵەتی دیتە ئەژمار و بوار خۆشکەری درێژەو بەهێز بوونەوەی ناپاوەجێی لە ناوچە کە دایە

Başa dön tuşu