ویلایەتی : بەشداری خەڵک ؛ هۆکاری سەرەکیی هێزمەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران
بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیستراتژیکی کۆگەی دیاری کردنی نیزامی ئێران ، وتی : گرینگترین هۆی هێزمەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری خەڵک لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە لە گۆڕەپانی بەرگری پیرۆز و بنیاتنانەوە و سیاسیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سەدا و سیما عەلی ئەکبەری ویلایەتی سەرۆکی ناوەندی لێکوڵینەوەکانی ئیستراتژیکی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندی نیزامی ئێران ڕۆژی شەمە لە وتوێوژیدا لە گەڵ کاناڵی یەکی سەدا و سیمای ئێران وتیشی :بەشداری زیاتر لە حەفتا لە سەدی خاوەن مەرجی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی ئێران و هەروەها بەشداری ئێرانیەکانی دانیشتووی زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان نیشان ئەدات کە ئێران دەستی گەیشتووە بە ڕێکوردێکی باشی جیهانی و ناوچەیی لە بواری بەشداری جەماوەریی .
عەلی ئەکبەری ویلایەتی هەروەها بەشداری حیماسی خەڵکی ئێران لە پای سەندوقەکانی دەنگ دانی ، وڵامێکی بە بڕشتانە و دەمکوتکەرانە بە دوژمنان زانی و وتیشی : کەشی ئاوەڵای سیاسی و پێشوازیی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان نیشاندەری ئەوەیە کە خەڵک بە تێپەڕ بوونی زیاتر لە چل ساڵ لە ئینقلابی ئیسلامی هەروا هۆگری نیزامی ئیسلامی ئێرانن .
سەرۆکی ناوەندی لێکوڵینەوەکانی ئیستراتژیکی کۆگەی دیاری کرانی بەرژەوەندی نیزامی ئێران هەروەها وتی : یەکریز و یەکدەنگی نیشتمانی لە کۆمار ی ئیسلامی ئێراندا هەروەها نیشانی دا کە ئەو تێڕوڕیزمەی وا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پشتیوانی ئەمریکا و زایونیزم لە ناوچە بە دی هاتووە شکست ئەدەن .
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کومریەتی ئێران ڕۆژی هەینی 19 مای لە ئێران و زیاتر لە سەد وڵاتی جیهان بە بەشداری 70 لە سەدی خەڵک بەڕێوە چوو . بە پێی ئەو هەڵبژاردنە ،حەسەنی ڕوحانی بە زیاتر لە 23 ملوێن دەنگ جارێکی دیکە وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا