ÎranNûçeRojhilatanavin

وەڵامی لێبڕاوانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەڕەشەی دوژمنان

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بە باڵادەستیی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئێران، وتی: هەرچەشنە دەسدرێژکاریی دوژمن، بەرەوڕووی وەڵامێکی لێبڕاوانە دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەردار محەممەدی باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێوڕەسمێکدا لەتاران، ئاماژەی کردە هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنانی شۆڕش بەدژ گەلی ئێران ، و وتی: دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی دان بەوەدادەنێن کە ئیمکانی هێرش و دەسدرێژکاری سەربازی بۆسەر ئێران، سەخت ونامومکینە.

سەرلەشکر باقری پێی داگرت: دوژمنان دەبێ بزانن بێتوو هەڵەیەکی بچووک لە هاوکێشەکاندا بکەن یان بچووکترین دەسدرێژکاری بکەنە سەر نیزام و سەرزەوینی ئیسلامی، وەڵامێکی لێبڕاوانەو پتەو وەردەگرن و ئەوەش پەژیوانیان دەکاتەوەو هەرەسیان  پێ دێنێ.

ناوبراو هەروەها وتی: بەکرێگیرانی ژمارێک تیرۆریست لەلایەن دوژمنانەوە، بۆ ناهێمن کردنی سنوورەکان یان بەرژەوەندییەکانی ئێرانیش ، ئەنجامێکی جگە لە زەبونی و داماوی بۆ ئەوان بەدواوە نابێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی بەشێوازی جۆربەجۆر لەهەوڵی زەبر وەشاندن لە ئاسایشی ئەو وڵاتەو خەڵکن و لە وەها بارودۆخێکدا پرسی پەرەپێدانی زانست و لێهاتوویی وئامادەیی سەربازی و بەرەڤانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەشنی جۆراوجۆری ناهێمنیەکان پێویستە

Başa dön tuşu