ÎranNûçeRojhilatanavin

وەڵامی پتەوی سوپای ئێران بە هەڕەشەی ئیستکباری جیهانی

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران پێی داگرت: سوپای ئێران وەڵامێکی پتەو و دەسەڵاتدارانە دەداتەوە بە هەڕەشەو گوڕەشەی وڵاتانی ملهور.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ ناسر ئاراستە، لە ڕاوێژکارانی سەربازیی سەرکردایەتی مەزنی هەر سێ هێزەکە رۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لەتاران، شەڕی هەشت ساڵانی لە پاشەکەوتە نەبڕاوەکانی مەعنەویەت و ئیسار و ئیخلاسی خەباتکارانی سوپای ئێران ناوبردو وتی: پاراستنی ئامادەیی سەربازی و بەهێزکرانی دەسەڵاتی بەرگریی ئێران، پێشی گرت بە تەماحکاری دوژمنان بەرامبەر نیشتمان.

سەرتیپ ناسر ئاراستە، هەروەها سەبارەت بە ئاستی ئامادەیی یەکەکانی سوپای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، پێی داگرت: وڵاتانی زاڵێتی خواز بەڕوونی ئاگاداری ئامادەیی بەرەڤانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و ئەگەر تائێستا دەسدرێژیان نەکردۆتە سەر سنورەکانی وڵاتەکەمان، پێشاندەری ئەو بەئاگابوونەی ئەوانە.

ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییە وتی: ئیستکباری جیهانی دەزانێ کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڕەشەی هەر ملهوڕ و بەکرێگیراوێکی ئیستکباری ، شێلگیرانەو بەدەسەڵات وەڵام دەداتەوە

Başa dön tuşu