IraqNûçeRojhilatanavin

کوژرانی چەند سەرکردەی داعش لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی عێراق لە ڕۆژئاوای ئەنبار

بەرپرسانی عێراقی باسی هەڵکوتانە سەر کۆبوونەوەی گرینگی سەرکردەکانی داعش لە شاری قائیمی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و کوژرانی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بەگێڕانەوە لە کەناڵی عەرەبیە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی شەڕی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە کوژرانی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی داعش لە ئەنجامی هێرشی سەر شوێنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستە لە شاری قائیم، ڕایگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی بەرنامەداڕشتن بۆ ئەنجام دانی شاڵاوی بەردەوام بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان بەرپا کراوە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: فەرمانگەی هەواڵگریی( سەقوور) سەربە ناوەندی هەواڵگریی عێراق و بە هاواهەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی هەڵمەتی هاوبەش، ئۆپراسیۆنێکی تایبەتییان بەڕێوەبردو تیای دا توانییان کۆبوونەوەی گرینگی سەرکردەکانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعش لە شاری قائم بدەنە بەر پەلامارو کۆمەڵێکیان لێ بکوژن.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە،ئەم کۆبوونەوەیە بە هێرشی ئاسمانیی وردی فڕۆکەشەڕکەرەکانی عێراق درایە بەرپەلامارو لە ئەنجام دا سیانزە داعشی کوژران و کۆمەڵێکیشیان بریندار بوون.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە هەشت ئامانجی تر لەوانە هەمارەکانی چەک و چۆڵ و موشەک، کارگەی بۆمب ئاخنکردنی ترۆمبیلەکانی سەربە ویلایەتی ئەلجەزیرەش کەوتنە بەر پەلامارو کۆمەڵێک لە داعشییەکان لەم چالاکییەش دا  کوژران و چەک و تەقەمەنییەکانیان لەنێو بران

Başa dön tuşu