IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- عەبادی: حەز بە بەشداریی هێزەکانمان لە شەڕی دەرەوەی سنوورەکانمان ناکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هێزەکانی ئاسایشت تیرۆریزمیان لە شەڕدا تەفروتونا کرد، پێی داگرت: دەوڵەتی بەغدا نایەوێ ئەم هێزانە بەدەر لە سنوورەکان بەشەڕ بێن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە سومریەنیوز، نووسینگەی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران ڕۆژی یەکشەممە چاوی بە دەستەیعەک لە زانایانی شێعەو سوننەو کەسایەتییە ئایینیەکانی دیکە کەوت و هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی لێ پیرۆز کردن.

عەبادی لەم چاوپێکەوتنەدا وتیشی: دوای ئەوەی کە عێراقییەکان سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کردو ئێستاش لە سەروبەندی سەرکەوتنی یەکجاری دان، یەکگرتن و یەکدەنگی لە وڵات دا بەهێزتر بووە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە، عێراقییەکان لە خەباتی دژی تیرۆریزم دا یەکیان گرت و هەر بۆیەش سەرکەوتن، هیواداری دەربڕی کە: ئەم یەکگرتنە لە ئاراستەی پاراستنی دەستهات و جوڵانەوە بەرەو قۆناغێک کە بەرژەوەندی و قازانجی وڵات و شارومەندانیشی تیادا بێت، بەردەوام بکرێت.

حەیدەرعەبادی لە درێژەی وتەکانی دا وتیشی: ئەوەی وا دڵمان وەژان دەخات ئەمەیە کە ئەم ئایینەی ڕەحمەت لە لایەن ئەم تیرۆریستانەوە کە بەنیازن سیمای ئیسلام بخەوشێنن، بەتاڵان براوە، بەڵام ئاشکرایە کە ئیسلام لەوانە بەدوورە. عێراقییەکان ماوەی ئەوەیان نادەنێ و ئێمە سوورین لەسەر تەفروتونا کردنیان نەک بەرپەرچ دانەوەو کۆنترۆڵ کردنیان.

ناوبراو لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی گەورەی وتارخوێن و واعیزان و بانگخوازانی دینی لەمەڕ بەرز کردنەوەی ئاستی وریایی سەبارەت بە مەترسیی توندئاژۆیی و بۆچوونی تیرۆریستی پێی داگرت و وتی: ئێمە نامانەوێ هێزی چەکدارو ڕۆڵەکانمان لە دەرەوەی سنوورەکانەوە بەشەڕ بێن و ئێمە خوازیاری ناسەقامی و تێکچوونی ئاسایشتی وڵاتان نین و یاسای بنەڕەتیی ئێمەش وەها مۆڵەتێکمان ناداتێ.

حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: عێراق لە ڕووی خەباتی دژی تیرۆریزمەوە هۆگری هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەیە، ئێمە لە بواری سەربازییەوە شکستمان بە تیرۆریزم هێناوە.

حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە سیهەمی مانگی مای پێی داگرتبوو کە، هێزەکانی عێراق توانییان تیرۆریزم گەمارۆ بدەن و کنەوپێدزەی کۆنترۆڵ بکەن.

ناوبراو لە سەر نەمانەوەی هیچ جۆرە تیرۆریزمێک پێی داگرت و ئاماژەی بۆ هاتنە ئارای گەڵاڵەیەک کرد لە مەڕ دابین کردنی ئاسایشتی سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا

Başa dön tuşu