IraqNûçeRojhilatanavin

کوژرانی بیست داعشی لە ڕۆژاوای موسڵی ئێراق

فەرماندەری پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاند؛ پتر لە بیست کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە ڕۆژاوای موسڵ کوژران.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، رائید شاکر جەودەت فەرماندەری پۆلیسی ئێراق پێی داگرت: لەهەڵمەتی رۆژی سێ شەممەی هێزە ئێراقییەکان لە ڕۆژاوای موسل لەدژ داعش، سێ فەرماندەری پۆلیسی ئێراقیش کوژران.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوە ئێراقییەکان هەواڵی گیرانی  ئیبراهیم عەبدولبەدری لە کەس و کارانی نزیک بە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین لەباکوری ئێراق و هەروەها تاوانێکی نوێ کە تەکفیریەکان لەناوچەی نزیک سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا ئەنجامیان داوە، ڕاگەیاند.

عەبدوڕەحیم شمری سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئێراقیش وتی: داعش سی ئاوارەی لەنزیک سنوری ئێراق لەگەڵ سوریا کوشتووەو ١٠٠ کەسی دیکەی بریندار کردووە.

زۆربەی کوژراو و برینداران ، ژن و منداڵن

Başa dön tuşu