باڵاترین تاوان قووڵ کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کانه
نوێنه‌ری وەلی فەقی لە کاروباری سووریا وتی: باڵاترین تاوان قووڵ کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کانه، چوونی ئێران بۆ سووریا بۆ پشتیوانی له سته‌م لێکراوه‌کانه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حوجه‌تولئیسلام ته‌باته‌بایی، نوێنەری وەلی فەقی لە کاروباری سووریا له کۆنفڕانسێکی ئاینی له سنه وتی: له کۆمه‌لگایه‌ک که ئه‌منیه‌ت بوونی نه‌بێت، هیچ کارێک به‌ره‌و پێش ناڕوات، نه ئه‌توانی چاکه بکه‌ی، نه ئه‌شتوانی به‌ر به ناچاکه بگری. من به‌رده‌وام ئه‌مه‌م وتووه که پارێزگا سنوورییه‌کانی وه‌ک کوردستان به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌منیه‌ت بۆ هه‌ر وڵاتێکن.
ئه‌و زیادی کرد: پارێزگای وه‌ک کوردستان خۆی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌منیه‌ته نه‌ک مه‌سره‌فکه‌ر، هه‌ر بۆیه ده‌بێت له‌مڕووه ڕێزی تایبه‌ت له سنوورنشینه‌کان بگیردرێت و که‌م کۆڕییهکانیان بنبڕ بکرێت.
ئه‌و له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به یه‌کگرتووی وتی: زۆر که‌س لای وایه که یه‌کگرتوویی یانی یه‌کبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌کان و ئێتنیکه‌کان، نه‌خێر مه‌به‌ست له یه‌کگرتوویی یه‌کدڵی و پێکه‌وه ژیانی هه‌موو ئاین و مه‌زهه‌ب و ئێتنیکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتره. ئه‌مه‌ش به قسه نایه‌ته دی و ئه‌منیه‌ت ده‌توانێت به دی بێنێت، ئه‌منیه‌تی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد.
ته‌باته‌بایی جه‌ختی کرد: تیرۆریسته‌کان زۆر په‌رۆشی دروست کردنی نائه‌منی له ئێرانن، ته‌نانه‌ت زیاتر له سووریا و عێراقیش، ئه‌وان له کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کانی خۆیان به ده‌یان جار ئاماژه‌یان داوه که دروست کردنی نائه‌منی له ههرکوێکی ئێران بێت، هه‌زار جار گرنگ تر له سووریا و عێراق و وڵاتانی دیکه‌یه.
ئه‌و وتی: ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه ئه‌منیه‌تی ته‌نیا بۆ خۆی داوا نه‌کردووه و ده‌یه‌وێت له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ئه‌منیه‌ت به‌دی بێت، هه‌ر بۆیه یارمه‌تی خه‌ڵکی عێراق و سووریاش ده‌دات. تاکوو ناوچه‌که ئه‌منت تر بێت ئێرانیش ئه‌من تره.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له سووریا له کۆتاییدا وتی: یه‌کێک له بنه‌ماکانی نائه‌من کردنی ناوچه‌که قووڵ کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کانه. دوژمنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی ئێران له سووریا و عێراق به شه‌ڕی مه‌زهه‌بی بناسێنن، به‌ڵام بوونی ئێمه بۆ یارمه‌تی دانی سته‌ملێکراوانی ئه‌م دوو وڵاته‌یه، چ مه‌سێحی یان موسه‌ڵمان یان یه‌هوودی و دینه‌کانی دیکه‌ش بێت