IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئەلجەزیرە لە ڕۆژئاوای موسڵ ڕزگار کرا

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق کۆبینای ئاوەدانی جزیرە لە باکووری بەعاج هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای موسڵی ڕزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵگریی عێراقیی(واع)، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعببی زیانێکی قورسیان بە تیرۆریستان لە کۆبینای ئاوەدانی جزیرەدا گەیاندو ئاڵای عێراقیان بە بەرزایی ئەم کۆبینایە هەڵکرد.

هێزەکانی حەشدی شەعبی هەروەها ئەمڕۆ ترۆمبیلێکی هەڵگری تیرۆریستانی داعش و ترۆمبیلێکی هەڵگری چەک و تفاقی سەریازی ئەو تیرۆریستانەیان لە ڕۆژئاوای ناوچەی ڕزگار کراوی قەحتانیە هەڵکەوتوو لە باکووری بوعاج لە ڕۆژئاوای موسڵ تێک شکاند.

هێزەکانی حەشدیی شەعبیی عێراق هەروەها لە هەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاودا چەندین ئاوایی سەرسنووریان لە چیاکانی شەنگال بە تەواوی ڕزگار کردو دەیان تیرۆریستی داعشیان کوشت

Başa dön tuşu