SORANİ- ئامادەیی ئێران بۆ ناردنی سێ مانگۆڵە (سەتەلایت )بۆ هە واگە
جێگری بەشی گەشەی کاربوردی و خزمەتگوزاری فەزایی ڕێکخراوی کەشەوانی ئێران وتی : سەتەلایتی ناهیدی یەک ، دۆستی و پەیام، ئەمساڵ دەهاوێژێنە کەش .
هومایون سەدر جێگری گەشەی کاربوردی و خزمەتگوزاری کەشەوانیی ڕێکخراوی کەشەوانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پڕێس کۆنفرانسێک دا بە ئاماژەدان بە پڕۆژەی کەشەوانی ئەم ڕێکخراوەیە وتی : ئێستاکە سەتەلایتی زانکۆی شەریف لەسەر ناوی سەتەلایتی دۆستی بەتەواوی ئامادەی هاویشتنە و بەفەرمانی کاربەدەستان، دەهاوێژرێت .
سەدر وتیشی : ڕێکخراوی کەشەوانی ئێران پڕۆژەی سەتەلایتی پارسی یەکی داڕشتووە کە ئەم پڕۆژەیە لەڕێگەی پێنج زانکۆ و توێزینگەی کەشەوانیی ئێرانیش خەریکە جێ بەجێ دەکرێت.
جێگری بەشی گەشە و خزمەتگوزاری کەشەوانی ڕ ێکمخراوی کەشەوانی ئێران وتی : لەبەشی فەزایی سەرباری چێکردنی سەتەلایت ، دانانی مرۆڤیش لەنێو بەرنامەی بۆ کراوە.
سەدر، چێکردنی فڕۆکەی سەد تا 150 کەسەش لە نموونەی ئامانجگەلێکە کەلەبەشی ئاسمانیی ئێران دا بەرنامەی بۆ کراوە