IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- تەقینەوەی لەشاری هیتی ئیراق ، دوازدە کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری هیتی پارێزگەی ئەنباری ئێراق دوازدە کوژراو و سێزدە برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  کەسێکی  خۆکوژی سەر بە تاقمی تیرۆریستیی داعش  شەوی چوارشەممە بە تەقاندنەوەی خۆی لە نیزیکی  قوتابخانەی شیماء  لە ناوەڕاشتی شاری هیت  لە ڕۆژاوای ڕومادی ناوەندی پارێزگەی  ئەنبار  خەسارێکی زۆری گەیاندە  ئەو ناوچەیە  .

سەرچاوەیەکی ئێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتی : هێزی ئاسیاشی  شوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆ داوە و هەوڵی پێویستیان  دەست پێکردووە  .

تیرۆریستانی داعش  دوای ئەوە تووشی شکستی فراوان  بوون لەبەرامبەر هێزەکانی ئێراقی بە تایبەت لە پارێزگەی نەینەوا  دەست دەدەت کوشتنی خەڵکی سیڤیل  لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی دووهەزارو چواردە بە داکۆکی ماڵی  و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان و تورکیا  بە پەلامارکردنەسەر عێراق  بەشگەلێکی بەربڵاو لە باکوور و ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داگیرکردووە و تاوانکاری بێ وێنەیان ئەنجام داوە.

لەو کاتەوە تائێستا هێزی ئێراقی زۆرێک لە ناوچە داگیرکراوەکانیان  ئازاد کردووە

Başa dön tuşu