SORANİ- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێراق: حەشدی شەعبی دەستەبەرکەری ئاسایشی ئێراقە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێراق لە ڕێ وڕەسمێکی ڕەسمی دا بە بۆنەی سێیەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حەشدی شەعبی وتی: شکستی داعش لە ڕێگەی ورە و ئیرادەی هێزی حەشدی شەعبی و لە خۆبوردوییەکانی ئەوان بۆ بەرەڤانی لە نیشتمان ئەنجام دەبێت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا فالح فەیاز وتی : تیرۆریستانی داعش هیچکات لە ئێراق هەڵنایێن و تۆڵەیان لێ دەکرێتەوە و هەر لە نێو ئێراق دا لە ناودەچن.
ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئێراقیش وتی : ئەگەر داکۆکییەکانی ئێران نەبوایە حەشدی شەعبی نەدەگەیشتە ئەم جێگە وپلەیە و دەستی بەم سەرکەوتنانە نەدەگەیشت.
ناوبراو وتی : هەموو تایفەکانی ئێراقی بە ئایین و هۆزی جۆربەجۆرەوە لە ڕیزی حەشدی شەعبی دان .حەشدی شەعبی هیچکات لە شەڕەکانی بەدەر لە چوارچێوەی دەوڵەت و ئەرتەش نەجووڵاوەتەوە.
نوێنەری ئێراق لە کۆمکاری عەرەب وتی : حەشدی شەعبی ڕزگاریدەری ئێراق و جیهانی عەرەبە.
حەبیب سەدر نوێنەری ئێراق لە یەکێتیی عەرەب بە پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە ئەگەر حەشدی شەعبی نەبوایە داعش لە پێتەختی وڵاتانی عەرەبی بۆخۆی بە هاسانی دەجووڵایەوە ، ئەو وڵاتانەی بە قەرزداری حەشدی شەعبی زانی .
عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی، گەورەترین ڕەوتی سیاسیی ئێراقیش ئەمڕۆ سێ شەممە لە جەژنی سێیەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حەشدی شەعبی پێداگری کرد : یەکێتیی ئێراق هێڵی سوورە و دەستی لەسەر هەڵناگرین