SORANİ- ئەمیرعەبدوڵڵاهیان : ئه‌و هێرشه ته‌نیا وریایی دانێکی نه‌رم بوو
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به هێرشه مووشه‌کیه‌کانی ئێران بۆ ده‌یره‌زووری سووریا کرد‌و نووسی: ئه‌وه هەرته‌نیا وریای دانێکی نه‌رم بوو .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ین ئه‌میر عه‌بده‌ڵاهیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له کاردانه‌وه به هێرشه مووشه‌کییه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی تیرۆریسته‌کانی داعش له ده‌یره‌زووری سووریا نووسی: ئه‌م ته‌نیا هۆشدارێکی نه‌رم بوو.
سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م وڵامێک بوو بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر شاری تاران.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سوپای پاسداران‌دا هاتووه که ئه‌م هێرشه له ناوه‌ندی سوپای پاسداران له کوردستان و کرماشانه‌وه ئه‌نجام بووه.
ئه‌م هێرشه کاردانه‌وه‌ی جیهانی یه‌کجار زۆری هه‌بوو، هائارتزی ئیسڕائیلی له هه‌واڵێکی به په‌له نووسی ئێران داعشی له ده‌یره‌زوور به خه‌ستی مووشه‌ک باران کرد.
ئاسۆشه‌یتێد پرێس ڕایگه‌یاند که ئێران به مووشک وڵامی تیرۆریسته‌کانی داعشی دایه‌وه. ڕاشا توده‌یش ئاماژه‌ی دا که ئێران به چه‌ندین مووشه‌ک بنکه و باره‌گاکانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خاپوور کرد