ErebîstanMafên MirovanNûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ- درێژەی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان سەعوودیا بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

فڕۆکە جەنگییە بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستانی سەعوودیا شەوی دووشەمە چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ماڵپەڕی مەسیرە، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستانی  شارەکانی حورەز و میدی لە پارێزگەی حەجە لە باکووری ڕۆژاوای یەمەنیان  هەژدە جار  بوردومان کرد  .

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان هەروەها شاری زمار لە سەد کیلومەتری باشووری سەنعای پێتەختی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە ژومارێک  کوژراون و یان بریندار بوونە  .

فڕوکە جەنگییەکانی سعودی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەش  بازاڕێکیان لە پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن دایە بەر پەلامار کە بووە  هۆی کوژرانی لانیکەم بیست و پێنج  کەس و بریندار بوونی  ژومارێکی تر

Başa dön tuşu