SORANİ- ڕەخنە گرتنی بەشار جەعفەری لە درێژەی بایکۆتەکان دژی سوریایە
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، وێڕای شەرمەزار کردنیی بایکۆتکردنەکان دژی سوریا، وتی: ئەم بایکۆتانە، چالاکییەکانیی مرۆڤدۆستانەی لە وڵاتەکەی دژوار کردووە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمیی سوریا(سانا)” بەشار جەعفەری” دۆیشەو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی ئینسانی لە سوریا وتی ،کردەوەکانیی ئابووری یەکلایانەی سەپێندراوی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانیی دیکە بە سەر گەلی سوریا کارتیکەری سەلبی مەترسیداریی لە سەر ڕەوشی ئینسانی بە تایبەت ڕاژەکاریی تەندروستی، ئاو و کارەبا و فێرکاریی، بووە .
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان، پاشەکشەی وڵاتانی یاریدەری سوریا لە ئەرکەکانیی کەمی خۆیان لە وێنەی گرفتەکانی دیکە لە ڕێبازی چالاکییەکانیی مرۆڤدۆستانە لە سوریا دا زانیوە. بەشار جەعفەری هەروەها وتیشی: پەلامارەکانیی گرووپەکانیی ترۆریستی، ئیزن نادەن بۆ بەڕێکردنیی کاروانەکانی یارمەتییەکانی ئینساندۆستانە و هەروەها پاکتاو کردنیی ڕێگاکان لە مینەکان، لە گرفتەکانیی سەرەکی لە سوریا، دیتە ئەژمار. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی بەرلاگری عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وان تورکیا بۆ سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی” بەشار ئەسەد” سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە