IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دوایین ستراتژیی جەنگیی داعش پێش بنەبڕ کرانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە موسڵ

دانیشتوانی خۆجێی موسل ڕایانگەیاند ؛ تیرۆریستانی تەکفیریی داعش هەموو ڕێگا و شەقامەکانی سەر بە مزگەوتی «جامع النوری»ـیان لە ڕۆژاوای موسڵ داخستووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ دانیشتوانی خۆجێی موسل پێیان داگرت تیرۆریستانی داعش بۆ ئەوەی شەڕی یەکجاریی خۆیان دژ بە هێزەکانی سوپای ئێراق بۆ پاراستنی دوایین بنکە و مەتەرێزەکانیان لە بەشی کۆنی موسڵ دەست پێ بکەن، ڕۆژی چوارشەممە هەموو شەقام و ڕێگاکانی بەرەو مزگەوتی «جامع النوری»یان داخست.

ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش ژوەنی ساڵی ٢٠١٤ لە مزگەوتی «جامع النوری»ی موسڵ پێکهاتنی بە ناو خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامیی ڕاگەیاند

Başa dön tuşu