FilistînMafên MirovanNûçeRojhilatanavin

دەسپێکی دادگەیی بەکۆمەڵی بەندکراوانی فەلەستینی

پاش تێپەڕینی٢٣ڕۆژ بەسەر مانگرتنی”ئازادی و کەرامەت”ی بەندکراوانی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی، رژیمی ئیسرائیل دادگەییکرانی بەکۆمەڵی ئەوانی دەسپێکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی قودس؛ پارێزکاران پاش دیدار لەگەڵ نائیل بەرغوسی و محەممەد ئەلقیق، لە بەندکراوانی فەلەستینی بەئاماژە بە دەسپێکرانی دادگەیی لانیکەم١٧٠٠بەندکراوی فەلەستینی لە کەشێکدا بە ڕەچاوکرانی ڕێوشوێنی توند لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، ڕایانگەیاند: سزای دراڤی، قەدەغەی دیدار و چاوپێکەوتن، دەسبەسەرداگرتن بەسەر کەلوپەلی بەندکراوان، لە وێنەی ئەو کردەی زایۆنییەکانە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کاروباری بەندکراوانی فەلەستینی ڕایگەیاند: ئێستا نزیک بە حەوت هەزار بەندکراوی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنیدان.

پێویستی گەڕاندنەوەی کەرامەت ومەزنایەتی بە بەندکراوانی فەلەستینی بەگوێرەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەوێنەی داواکارییەکانی بەندکراوانی فەلەستینییە

Başa dön tuşu