FilistînNûçeRojhilatanavin

SORANİ- شەهید بوونی دوو منداڵی فەلەستینی لە باشووری ناوچە داگیر کراوەکان

لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنیی بە جێ ماو لە شەڕی ڕژێمی زایونی بۆ داگیرکردنی فەلەستین لە ساڵی 1948 دوو منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، شەوی چوار شەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی موشەکێکی پوچەڵ نەکراوی سوپای ڕژێمی زایونی لە ئاوایی زەرنوق لە نەقەب هەڵکەوتوو لە سەرزوەییە داگیرکراوەکانی 1948 ، مەحموود موحەممەد عەواد ئەبو قەدیر منداڵی دە ساڵەی فەلەستینی و عومەر ئیسماعیل موحەممەد ئەبو قەدیر منداڵی حەوت ساڵانی فەلەستینی شەهید بوون.

ئیسرائیل لە تاوانکاریەکەی ساڵی 1948 دا وێڕای ئەوەی کە دەستی گرت بە سەر ناوچەگەلێکی سەرزەوینی فەلەستین دا، پتر لە پانزە هەزار فەلەستینیشی شەهید کردو چوار ملوێن و سەدوبیست هەزار کەسیشی هەڵوەداو ئاوارە کرد.

سەرباری ئەمەش خەباتی فەلەستینیەکان بەو داگیرکارییە کۆتایی پێ نەهات کە نمونە بەرچاوەکەی ئینتیفازەی قودسە.

ئینتیفازەی قودس لە یەکەمی ئۆکتۆبەری 2015 ەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە توندبوونەوەی سنوور بەزاندنی لەشکریان و شارۆچکە نشینە زایونییەکان لە هەمبەر پیرۆزایەتیە ئیسلامییەکانی فەلەستین و لە سەرەوەی هەموویانەوە مزگەوتی ئەقسا پێک هات.

هەتا ئێستا نزیکەی 300 فەلەستینی لە ئینتیفازەی قودس شەهید کراون

Başa dön tuşu