ÎranNûçeRojhilatanavin

تەییب نیا: گەشەی سەتا هەشتی بەرهەم هێنانی ناوخۆیی لە ئێران

وەزیری ئابوری و دارایی ئێران وتی: لەساڵی١٣٩٥دا بەرهەم هێنانی ناوخۆی ئێران نزیک بە سەتا هەشت گەشەی بووە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی تەییب نیا وەزیری ئابوری و دارایی ئێران رۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا کە وەزارەتی ئابوری و دارایی بڵاوی کردەوە، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەت توانی بە کۆنترۆڵ کردنی هەڵاوسان، سەقام و هێمنی بگەڕێنێتەوە بازاڕی کاڵاو ڕاژەکارییەکانی ئێران، وتی: ڕێژەی هەڵاوسان لەساڵی ڕابردوو(١٣٩٥) پاش بیست و شەش ساڵ، یەک ڕەقەمی بوو.

تەییب نیا وتی: بەگرتنەبەری سیاسەتی شیاوی ئابوری لەساڵی١٣٩٣ گەشەی ئابوریی ئێران لەچوار وەرزی بەدوای یەکدا ئەرێنی بوو.

وەزیری ئابووریی ئێران هەروەها وتی: بەجێ بەجێ کرانی بەرجام، ئابووری ئێران سەرلەنوێ برەوی سەند و لەساڵی١٣٩٥دا گەیشتە گەشەی باڵای سەتا هەشت.

ناوبراو هەروەها بەبیرخستنەوەی درێژەی ئەرێنی بوونی تەرازی تیجاری غەیرەنەوتی لەساڵی١٣٩٥ بەتۆمارکردنی ڕەقەمی ئەرێنی٢٤٦ملوێن دۆلار، بە سەلمێنەری هاتنەدی یەک لە ئامانجە گرینگەکانی سیاسەتی گشتیی ئابووری خۆڕاگرانە زانی.

تەییب نیا وتی: دۆخی ئێران لەنێو وڵاتانی جیهان لەشاندەری ئازادیی ئابوری١٨پلەو لە شاندەری مافی خودانەتیش دە پلە بەرز بووەتەوە.

وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی ئێران هەروەها بەئاماژە بە کەمبوونی پشت بەستن بەداهاتە نەوتیەکان وتی: بەرەبەشی داهاتی نەوتی، بەڕادەیەکی زۆر کەمی کردووە بەجۆرێک کە لەساڵی١٣٩٥ لە٢٨٠هەزار ملیارد تمەن بودجەو سودوەرگرتنەکانی دەوڵەت، تەنیا ٧٢٠ هەزار ملیارد ریال(٧٢هەزار ملیارد تمەن) ی لە شوێن داهاتە نەوتیەکان دابین کراوە

Başa dön tuşu