ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- شەهید بوونی دوو سنوورپارێزی ئێران

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی سنووڕپارێزانی ئێران لە شارستانی ورمێ (باکووری ڕۆژئاوای ئێران) لەگەڵ تاقمۆکەی ڕەشەکوژو دژی شۆڕشی ناسراو بە پژاک دوو کەس لە سنورپارێزانی ئێران شەهید بوون.

سەردارعیزەتوڵڵاڕەشیدیان سەرکردەی سنوورپارێزانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتی: کاتژمێر پێنج و پەنجا خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، هێزەکانی هەنگی سنوورپارێزی ورمێ، لەکاتی گەشت لێدان لە لێواری سەرسنووری ورمێ لەگەڵ چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی ناسراو بەپژاک تێکهەڵچوون و لەم تێکهەڵچوونەدا دوو ئەدامی هەنگی سنوورپارێزی ورمێ شەهید بوون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەردار ڕەشیدیان وتیشی: لەم تێکهەڵچوونەدا چەند کەس لە ئەندامانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی و دژە شۆڕشی پیاکیش بریندار بوون کە لە لایەن هێزی  زەبروەشێنەوە کەوتوونەتە بەر پەیگەڕ.

سەرکردەی سنوورپارێزانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ودەکاریی زیاتر لە بارەی ئەم تێکهەڵچوونانە لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو دەبێتەوە.

پژاک گروپێکی چەکدارو تیرۆریستە کە بۆ ئەنجام دانی جم و جوڵی تیرۆریستی لە ناوچەکەو ئێران دا پێکهاتووە. ئەمریکا، ڕژێمی زایونی و بریتانیا بەردەوام لە تاقمگەلێکی تیرۆریستی وەک پژاک، مونافقین و دژە شۆڕشەکان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانیان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵکی ئامێرانەیان وەرگرتووە.

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و تورکیاو عێراق دا هاوسنوورە

Başa dön tuşu