ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- فیزیازانێکی ئێرانی خەڵاتی جیهانیی فیزیای بردەوە

بڵاوکراوەی ئەورووپیی ( فیزیک EPJE ) لە بواری فیزیای بایۆلۆژیک و کەرەستەی نەرم، خەڵاتی مامۆستایی ساڵی 2017ی خۆی بە فیزیازانێکی ناوداری ئێرانی بەخشی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،خەڵاتی مامۆستایی ساڵی 2017ی بڵاوکراوەی ئەورووپیی فیزیا بە ناوی(پی‌یێر- ژێل دۆ ژن) دەبەخشرێت بە ڕامین گوڵستانیان لە بەر بەشداریی بەربڵاوو هەڵکەوتەی کە زنجیرەیەک دۆزراوەی شازو هەروەها گەشە پێ دانی هزریی لە بواری کەرەستەی چالاک دا لێ کەوتووەتەوە.

بڕیار وایە ئەم خەڵاتە لە دەهەمین خولی کۆنفرانسی زانستیی کەرەستەی شلەک کە لە 17 هەتا 21ی ژوییەی 2017 لە شاری لوبلیانای پێتەختی وڵاتی ئۆسلۆڤۆنی بەرپا دەکرێت بدرێ بە پڕۆفیسۆر گوڵستانیان.

پڕۆفیسۆر گوڵستانیان هەروەها لە ساڵی 2014 میدالیای(هۆل وێک) ی وەرگرت کە لەو خەڵاتە جیهانیانەیە کە لە بواری فیزیادا دەبەخشرێت.

پڕۆفیسۆر گوڵستانیان خاوەنی کورسیی زانستی بوو لە زانکۆکانی شفیڵد و خوێندنی تۆکمەیی زانکۆی زەنجان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کە ئێستاکە مامۆستای زانکۆی ئاکسفۆردی بریتانیایە

Başa dön tuşu