ÎranNûçeRojhilatanavin

پێداگری لەسەر پەری پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا لەگشت بوارەکاندا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتورکیا وتی: ئێران وتورکیا ، پەیوەندیی شیاوی مێژووی و بنچینەییان هەیەو پەیوەندیی دوو وڵات دەبێ لەگشت بوارەکاندا بەهێز بکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد ئیبراهیم تاهریان فەرد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا دوێشەو لە ڕێوڕەسمی کۆتایی حەوتەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناوچەی ماڵ تەپەی شاری ئەستەمووڵ، بەئاماژە بە مێژووی کۆن و لەمێژینەی پەیوەندییەکانی ئێران وتورکیاو پێداگری لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، وتی: بەڕێوە چوونی حەوتەی فەرهەنگیی ئێران لە ئەستەمووڵ، دەوری کارای هەیە لەسەر پەرەی پەیوەندیی هەمەلایەنەی دوو وڵات.

محەممەد ئیبراهیم تاهریان فەرد وتی: ئەو چەشنە بەرنامانە لە ناساندنی فەرهەنگ وکولتوری دوو وڵات بە خەڵکەکانیان، زۆر کاریگەرە.

عەلی کلیج شارەوانی ناوچەی ماڵ تەپەی شاری ئەستەمووڵی تورکیاش لەو ڕێوڕەسمەدا ، بەپێداگری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێرە فەرهەنگییەکانی ئێران وتورکیا وتی: ئێستا کولتوری ئێران وەک وڵاتێکی دۆست وبرادەرو دراوسێی تورکیا لەڕێی پلان و بەرنامەی جیاجیاوە لەگشت ناوچەکانی تورکیا بەخەڵک دەناسێندرێ.

حەوتەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆماوەی حەوتەیەک لە شاری ئەستەمووڵی تورکیا و بۆ ناساندنی پیشە دەستیەکان و بەرهەمی هونەرمەندانی پارێزگای ئەردەبیل(باکوری ڕۆاژوای ئێران) بەڕێوە چوو

Başa dön tuşu