ÎranNûçeRojhilatanavin

ئێران، پەلاماری هاوەنیی داعش بۆ سەر قوتابخانەیەک لە موسڵی ئێراقی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری هاوەنی تیرۆریستانی داعش بۆسەر قوتابخانەیەک لە رۆژاوای موسڵ لە باکوری ئێراق کە کوژران و برینداربوونی ژمارێک ژن و منداڵی پەناگرتوو لەو قوتابخانەی لێکەوتەوە، ئیدانەو شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێراق و بەجێماوانی ئەو تاوانە سامناکە لە موسڵ، وتی: ئەگەرچی تەگەرەنانەوەی لایەنگرانی تیرۆریزم لە ناوچە وئێراق بۆ درێژکردنەوەی شەڕی چارەنووس سازی موسڵ و ڕزگارکرانی بەتەواوەتی بەدەست سوپاو هێزە جەماوەریەکانی ئێراق، مایەی درێژبوونەوەی ئەو چەشنە تاوانکاریە دژە مرۆییانەیە، بەڵام لەناوبردنی تیرۆریزم لە ئێراق ، نزیکەو حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە بەزوویی دۆسیەی تیرۆریستان لەسەرانسەری خاکی خۆی دادەخرێ.

گرووپی تیرۆریستیی داعش رۆژی سێ شەممە بە گولـلە هاوەن، قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە گەڕەکی موهەندسین لەباکوری شاری موسڵی کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، شەش کەسی سیڤیلی ئێراقی کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون.

سێ کەس لە کوژراوانی ئەو ڕووداوە، قوتابیان بوون.

تیرۆریستانی داعش پاش ئەوەی شکستی بەدوای یەکیان لەهەمبەر هێزە ئێراقییەکان لە پارێزگای نەینەوا لەباکوری ئێراق تەحەمول کرد، بۆ قەرەبووی شکستەکەیان پەلامار بۆسەر کەسانی سیڤیلی ئێراقیان تاوپێداوە.

ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەچنگ داگیرکەرانی داعش، لە ئۆکتۆبری٢٠١٦وە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەسپێکرا. پێشتر ڕۆژهەڵاتی موسڵ لەدەست داگیرکەرانی تیرۆریستی داعش ڕزگارکراو ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی ڕۆژاوای موسڵیش لە فێڤریەی٢٠١٧وە دەس پێ بووە.

ئێستا زیاتر لە سەتا هەشتای ڕۆژاوای موسڵ لەدەست داعش ڕزگار کراوە

Başa dön tuşu