ErebîstanÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- سەردار جەزاییری: داعش سازکراوی دەست ئەمریکا و عەرەبستانە

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: گرووپی تیرۆریستیی داعش سازکراوی دەست ئەمریکاو عەرەبستانەو بە بەڕێوەبەرایەتی، هیدایەت و پشتیوانی ئەو دوو وڵاتە، کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدات.

بەپێی راپۆری رۆژی سێ شەممەی سپانیوز، سەرتیپ سەید مەسعود جەزاییری وتەبێژی پلەبەرزی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لەتاران، پێی داگرت: بەگوێرەی دانپێدانانەکان، رووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لەتاران، لەلایەن داعشەوە ئەنجامی گرتووە.

پەلامارەکانی شەوی چوارشەممە(حەوتی ژۆئەن) سەر بە گرووپی ڕەشەکوژی داعش بۆسەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و مەرقەدی پیرۆزی ئیمام خومەینی(ڕە) لەتاران، ١٧ شەهیدو ٥٢برینداری لێکەوتەوە.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وتی: ئەمڕۆ شوێنهاتی وێرانکارانەی تیرۆریزمی دەوڵەتی کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکاو بڕێک وڵاتی کۆنەپەرستی ناوچە، داکۆکی لێ دەکرێ، لە ئێراق، سوریا، ئەفغانستان و یەمەن و گشت وڵاتان لەوان بڕێک وڵاتی ئوروپایی بەرچاو دەکەوێ.

سەردار جەزاییری پێی داگرت: گەلی ئێران، بەهێزن و لەڕابردووە تائێستا لەگەڵ ئەو جۆرە ڕووداوانەو پرسی تیرۆریزمدا ئاشنان، بۆیە خۆیان ڕێکخستووە لەگەڵ بارودۆخەکەداو لەهەمبەر جم و جۆڵی بێ ئاکامی دوژمن، بێ ئەوەی بکەونە بن کارتێکەری، درێژە دەدەن بە ڕێبازەکەیان لەئاراستەی هەق خوازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

Başa dön tuşu