FilistînNûçeRojhilatanavin

خۆپێشاندانی بەرفراوانی فەلەستینیان بۆ داکۆکی لە بەندکراوانی مانگرتوو لەخواردن

ژمارێک فەلەستینی لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن ئەمڕۆ هەینی بۆ داکۆکی لە بەندکراوانی فەلەستینی مانگرتوو لەخواردن، خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی راپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، فەلەستینیان لەپارێزگاکانی ئەلخەلیل، ڕاموڵا، نابلۆس و ناوچەکانی دیکەی لێواری ڕۆژاوا، خۆپێشاندانی بەرفراواناین بەمەبەستی هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ بەندکراوانی فەلەستینی مانگرتوو لەخواردن سازدا کە پاشان، پێکدادانی قورسی نێوان فەلەستینیەکان و داگیرکەرانی زایۆنی لێکەوتەوە.

سەربازانی رژیمی زایۆنیستی بە گولـلەو گازی فرمێسک هێن ، خۆپێشاندەرانی فەلەستینیان سەرکوت کرد کە ژمارێک لە فەلەستینیەکان بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن ، تووشی خنکان بوون.

سەربازانی زایۆنیست لەڕەوتی سەرکوت کردنی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ، ژمارێک لە فەلەستینیەکانیشیان گرت.

بەندکراوانی فەلەستینی لە رۆژی دووشەممە١٧ی ئاڤریلەوە مانگرتن لە خواردنیان بە دروشمی”ئازادی وکەرامەت” بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەت و ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرد

Başa dön tuşu