Îmam XumeynîÎranMirovê HejaNûçeRojhilatanavin

SORANİ- بیرۆکەی ئیمام خومەینی(رە): ستراتژیی بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی زاڵێتیخواز

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) کۆشکی ئیستیکباری جیهانیی بە ئاگادار کردنەوەی گەلانی موسڵمان و زوڵملێکراو لە سەرانسەری جیهان هەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی چواردە و پازدەی جۆزەردان (٤ و ٥ی ژوەنی ٢٠١٧) ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاپەڕینی مێژوویی خەڵکی ئێران دژ بە زوڵم و  زۆری ڕژێمی پەهلەوەی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بە پێکهێنانی حکومەتێکی ئایینی سەرچاوە گرتوو لە ویست و خواستی جەماوەر، ئامانج و قازانجی ئیستیکباری جیهانی و لە سەروی هەموویانەوە ئەمریکای بە ئاگادار کردنەوە و ڕابوونی گەلانی موسڵمان و زوڵملێکراوی سەرانسەری جیهان خستە مەترسییەوە و مزگێنی هاتنە دیی سیستەمێکی نویی ئاسمانی بە پێی ئامۆژگارییەکانی ئیسلامی ڕەسەنی محەممەدی (ص) دا.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها هێناویەتی: پیلانگێریی تووشی دوژمنانی ئیسلام بەرامبەر بە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و داکۆکی هەمەلایەنە لە گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان لە ناوچە و هەوڵیان لە پێناو پەرەپێدانی ترساندن لە ئێران، نیشان دەدات کە بیر و هزری ئیمام خومەینی (رە) دەتوانێ تاهەتایە ئاسۆیەکی ستراتژیک بێ بۆ خەباتی دژ بە سیستەمی زاڵێتی خواز.

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێداگری کردووە : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەیڕەوت لە سەرچەشنی پێشکەوتوویی وەلایەتی فەقیهـ و جەماوەرسالاریی ئایینی بە دەسکەوتی گەورەی وەک سەربەخۆیی، دەسەڵاتی بەرزی بەرەڤانی بە پشت بەستین بە توانای ناوخۆیی و پێشکەوتنی زانستی بەرچاو لە بواری جۆربەجۆردا هەبووە.

یەکشەممە چواردەی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر بە چوارەمی ژوەنی ٢٠١٧ی بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

دووشەممە ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن)یش ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە) لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی دژ بە حکومەتی زاڵم و زۆرداری شا لە ئێراندایە

Başa dön tuşu