ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئامادەیی ئێران بۆ ناردنی سێ مانگۆڵە (سەتەلایت )بۆ هە واگە

جێگری بەشی گەشەی کاربوردی و خزمەتگوزاری فەزایی ڕێکخراوی کەشەوانی ئێران وتی : سەتەلایتی ناهیدی یەک ، دۆستی و پەیام، ئەمساڵ دەهاوێژێنە کەش .

هومایون سەدر  جێگری گەشەی کاربوردی و خزمەتگوزاری کەشەوانیی ڕێکخراوی  کەشەوانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پڕێس کۆنفرانسێک دا بە ئاماژەدان بە پڕۆژەی  کەشەوانی ئەم ڕێکخراوەیە  وتی : ئێستاکە سەتەلایتی  زانکۆی شەریف  لەسەر ناوی  سەتەلایتی دۆستی  بەتەواوی ئامادەی هاویشتنە و بەفەرمانی کاربەدەستان، دەهاوێژرێت  .

سەدر وتیشی : ڕێکخراوی  کەشەوانی ئێران پڕۆژەی سەتەلایتی پارسی یەکی داڕشتووە  کە ئەم پڕۆژەیە لەڕێگەی  پێنج زانکۆ و توێزینگەی کەشەوانیی ئێرانیش  خەریکە جێ بەجێ دەکرێت.

جێگری بەشی گەشە و خزمەتگوزاری کەشەوانی ڕ ێکمخراوی کەشەوانی ئێران وتی  : لەبەشی فەزایی سەرباری  چێکردنی سەتەلایت ،  دانانی مرۆڤیش لەنێو بەرنامەی بۆ کراوە.

سەدر، چێکردنی فڕۆکەی  سەد تا 150 کەسەش لە نموونەی ئامانجگەلێکە کەلەبەشی ئاسمانیی ئێران دا  بەرنامەی بۆ کراوە

Başa dön tuşu