ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان پێویستی بە هاریکاری هەموو وڵاتان هەیە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی جەختی کردەوە لەسەر درێژەی داکۆکیەکانی کۆماری ئسلامیی ئێران لە سوریا و گوتی : بەرەنگاربوونەوەی بنەڕەتی لە گەڵ ترۆریستان پێوستیی بە هاریکاری هەموو وڵاتان هەیە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان رۆژی یەکشەممە لە دیداری عەدنان مەحموود باڵوێزی سوریا لە تاران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران داکوکی دەکات لە هەر چەشنە هەنگاوێک بۆ دامەزرانی ئاشتی و ئاسایشی پاوەجێ و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی تەکفیری لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە سوریا .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی هێزە چەکدارەکانی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە ترۆریستیەکان ، جەختی کردەوە : ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگای جیهانیی سەرنجی تایبەتی بدات بە بابەتی بنیاتنانەوەی سوریا .

عەدنان مەحموود باڵوێزی سوریاش لە تاران بە رێزگرتن لە داکۆکیە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سوریا گوتی : خەڵکی سوریا هەرگیز پشتیوانی و بەرگریی حکومەت و گەلی ئێران لە سوریا لە قەیرانی بەدیهاتوودا لە بیر ناکەن .

نابراو هەروەها جەختی کردەوە لەسەر درێژەی وتوێژی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی سوریا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە پێناو دامەزرانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا

Başa dön tuşu