ÎranIraqLubnanNûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- ئەمیر عەبدۆڵاهیان : ئێران لە ڕێچارەی دادگەرانە بۆ چارەسەری قەیرانەکانیی ناوچە پشتگری دەکات

یاری دەدەریی تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لەکارو باری نێو دەوڵەتی وتی: ئێران ڕێزدەگرێت لە ڕٶڵی بەرزی حیزبوڵای لوبنان، خۆڕاگری، شەهیدانی مۆقاومە و بەرگریکاریی حەرەم لەمەڕ یارمەتی بە ئاسایشی ناوچەکەیە .

” حسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان” یاری دەدەریی تایبەتی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتیی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ ” سەید حەسەن نەسرۆڵا” سکرتێری گشتیی حیزبۆڵای لوبنان لە بەیروت، هاوکات لەگەڵ  پیرۆزبایی  ساڵڕۆژیی سەرکەوتنی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی زایۆنیستەکان دژی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ ، بەڕاشکاوی وتی: ئێران جگە لە یارمەتیی مەیدانیی و کاریگەر لە خەبات دژی ترۆریسم، لە ڕیگا چارەکانیی ڕاستەقینە و دادگەرانەی سیاسی لە یارمەتیی بەچارە سەرکردنیی قەیرانەکانیی ئێستا لە ناوچە و لەوان لە سوریا ، یەمەن، بەحرەین و وڵاتانیی دیکەی ئیسلامیی ناوچە پشتگریی دەکات.

” سەید حەسەن نەسرۆڵا” سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان یش لەم دیدارە بە جەختکردن لە سەر ڕۆڵی گرنگی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی نەخشە نگریسەکانیی دوژمنان دژی ناوچە و جیهانی ئیسلام وتی: ئەمڕۆ پرسی خۆڕاگریی لە فەلەستین ، سوریا و لوبنان پێوەندیی ڕاستە وخۆی هەیە لەگەل پاوەجێی و ئاسایشیی هەموو وڵاتانیی ناوچەکە . نەسرۆڵا، هەوڵ بۆ پارچە پارچە کردن و گۆڕینی نەخشەی جۆگرافیایی ناوچە و جیهانی ئیسلامی لە پیلانەکانیی مەترسیداریی دوژمنان زانی و وتیشی: زایۆنیستەکان لەهەموو ڕێگا گونجاوەکان ڕەنگە بۆ ئاسایی کردنەوەیی پێوەندی لەگەڵ ژمارێک لە وڵاتانی ناوچی و جیهانی عەرەب کەڵک وەردەگرن  تا هاوکات لە ڕەوتی پارچە پارچی کردنیی ئەو وڵاتانە هەنگاو هەڵبگرن .

سکرتێری گشتی حیزبۆڵای لوبنان هەروەها  تاوانکارییەکانیی ئەمدواییەی رژیمی زایۆنیی لە مزگەوتی ئەقسا و قۆدسیی شەریف ی ئەنجامیی گەڵالەکانیی سازان و ژمارێک لە هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ تیل ئەبیب زانی و کاردانەوەی بیر و ڕای گشتی و ئامادە بوونیی بەربڵاویی هەموو چین و توێژەکانیی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسای نیشان دەری شکستی ئەو گەڵالەیانە زانیوە

Başa dön tuşu