AborîÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- بەردەوام بوونی ڕەوتی ڕوو لە پەرەی هاوردەی نەوتی نەپاڵاوتەی ئاسیا لە ئێرانەوە

هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیایی لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵەی زایینیدا (٢٠١٧) ، ٢٣% لە چاو ساڵی ڕابردوو (٢٠١٦) زیاتر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاگەیاندنی نەوت و وزەی ئێران (شانا) بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز؛ وڵاتانی چین، هیندستان و ژاپۆن چوار کڕیاری سەرەکیی ئاسیایی نەوتی ئێران ، لە مانگی ئاپریلی ٢٠١٧ هاوردەی نەوتی خۆیان لە ئێرانیان لە چاو ساڵی پێشوو تا نزیکەی ٢٣% زیاتر کردووە.

وڵاتانی چین، هیندستان، کۆریای باشوور و ژاپۆن مانگی ئاپریلی ٢٠١٧ سەرجەم ڕۆژانە یەک ملوێن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.

لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ ی زایینیشدا ئەم چوار وڵاتە ئاسیاییە بە شێوەی مام ناوەندی ڕۆژانە یەک ملوێن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران هاوردە کردووە کە ٤٠% لە چاو ساڵی ٢٠١٦ زیاتر بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ژاپۆن لە مانگی  ئاپریلی ئەمساڵەوە، ڕۆژانە ٤١ هەزار و ٤٠١ بەرمیل، چین ٦٤١ هەزار و ٨٤ بەرمیل، هیندستان ٥٣٥ هەزار و ١٠٠ بەرمیل  و کۆریای باشوور ٤٠٣ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل لە ڕۆژدا نەوتیان لە ئێران هارودە کردووە

Başa dön tuşu