IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- تەقینەوە لە باقوبەی ئێراق بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی ١٦ کەس

ژێدەرە ئەمنییەکانی پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەلاتی ئێراق ڕایانگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژانە لە شاری باقوبەی ناوەندی ئەم پارێزگەیە سێ ژن کوژران و ١٦ کەسی دیکەیش بریندار بوون کە ژمارێک لەو بریندارانە هێزی ئەمنین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم ژێدەرانە بە هەواڵدەریی سومریە نیوز” لە ئێراقیان وت کە کەسێکی خۆکوژ کە پشتێنی پڕتەقەمەنی بەستبوو بە تەقاندنەوەی خۆی لە نزیکی پۆستێکی ڕاگرتن و پشکنینی پۆلیس لە یەکێک لە شەقامەکانی ناوەڕاستی شاری باقوبەی ناوەندی پارێزگەی دیالە لە ٦٥ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بووە هۆی کوژرانی سێ ژن و بریندار بوونی ١٦ کەسی دیکە کە ژمارێک لە برینداران لە هێزە ئەمنییەکانی ئێراقن.

ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات  کە ژمارێک لە بریندارانی ئەم ڕووداوە لە ڕەوشێکی نالەباردان و بۆ دەرمان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەندیی ئەم شارە.

Başa dön tuşu