بە سەدان کەس لە خەڵکی فەرنسا لە ڕۆژی چەژنی نیشتمانی نیشتمانی ئەو وڵاتە دژی سیاستەکانیی شەڕخوازانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هاوڕێیەتی دەوڵەتی فەرەنسا لەگەڵ ئەو سیاسەتانە خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، ئەم خۆپیشاندانە دوای ڕێ وڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی ١٤ ژوئییەی لە مەیدانی کلیشی بەرەو دەروازەی شپل پاریس دەستپێکراوە . بەشدار بووانی ئەم خۆپیشاندانە کە گرووپەکانی کرێکاریش لە نێوانیان دا بوون، وێرای بەرزکردنەوەی دروشمگەلێکی دژە شەڕ، دەستنووس گەلێکیان هاوڕێ بووە کەلەسەریان دا نووسرابوو ” بەناوی ئینسانیەت، بەرەنگاری فاشیسم و سەرمایەداری دەبین”. ئەمریکاییەکانیی دانیشتووی فەرەنسایش ڕۆژی ٥ شەممە بە بەرپاکردنیی کۆبوونەوە لەناوەندی اپریس، دروشمەکانی مەرگ ونەمان بۆ ترەمپ یان بەرزکردەوە . دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ٥ شەممە لە نێوان ڕێ وشۆینی تووندی ئاسایشیی گەییشتە پاریس تا وێڕای وتوویژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرنسا لە ڕێو ڕەسمی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە دا بەشداری بکات .میدیا وکەسایەتیەکانی سیاسی فەرنسا بە بردنە ژێر پرسیاری بانگێشتن لە ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە،ئەم بانگێشتنەیان وەک بێ ڕێزی بە فەرەنسەوییەکان و زەبر دان لە سەربەخۆیی ئەو وڵاتە لە ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی دا زانیوە