ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- خەتیبی نوێژی هەینیی تاران: داکۆکی لە خوێنمژانی جیهان، شوناسی ڕاستینەی ئەمریکایە

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وتی: ئەمریکا ڕۆژ لە وای ڕۆژ زیاتر پەرە دەدات بە جەنایەتەکانی و پشتیوانی کردن لە خوێنمژان و بکوژانی جیهان بۆ ئەم وڵاتە زۆر ئاسایی بۆتەوە.

“ئایەتووڵڵا محەممەد عەلی موەحدی کرمانی” لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی ئەم هەفتەی تاراندا، بە ئاماژە بە ڕزگار کرانی شاری موسڵ لە لایەن سوپای ئێراق و هێزە جەماوەرییەکانی ئێراقەوە وتیشی: پەیامی ڕزگار کرانی موسڵ، ئەوەیە کە ئەگەر خەڵک بەرامبەر بە زاڵم و زۆرداران خۆڕاگری بکەن، خواوەند یارمەتییان دەدات.

موەحدی کرمانی بە ئاماژە بە بوونی دەیان هەزار تیرۆریست لە ٨٦ وڵاتیی جیهانەوە لە نیو تیرۆریستانی داعش لە ئێراق و سووریا، ڕاشکاوانە رایگەیاند: داکۆکی لە تیرۆریستان لەوان ڕژێمی زایۆنی، شوناسی سەرەکیی و ڕاستینەی ئەمریکایە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە دەسەڵاتی سەربازی وتوانای بەرەڤانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکایی دانیان ناوە بە توانا و دەسەڵاتی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتەی بەرەڤانیی ئێران و پەلاماری مووشەکی سپاسی پاسدارانی ئێران بۆ سەر بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و هەروەها ڕایانگەیاندووە کە توانا و هێزی سەربازیی ئێرانیان بە یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی وڵاتەکەیان زانیوە.

“ئایەتووڵڵا محەممەد عەلی موەحدی کرمانی” هەروەها ئاماژەی کردە کردەوەگەلی دژە ئێرانیی واشینگتۆن لە داسەپاندنی گوشاری ئابووری و وتیشی: خەڵکی ئێران لە چوار دەیەی ڕابردوودا بە خۆڕاگری، بەرامبەر بە هەموو گوشارەکان بەرگەیان گرتووە و پشتیوانی و داکۆکییان لە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.

بەرنوێژی کاتیی تاران، سەبارەت بە هۆکاری بێ متمانەیی وڵاتانی جیهان بەرامبەر بە ئەمریکا وتی: ئەنجامی متمانە کردنی وڵاتان بە ئەمریکا لەوان مەسر، خەیانەت بوو لەبەر ئەوەی کە واشینگتۆن هیچ دەسکەوتێک ناهێڵێتەوە بۆ گەلان

Başa dön tuşu