IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- داواکاری بۆ ئازاد کردنی حەویجەی ئێراق لە دەستی داعش

شێخی عەرەبی پارێزگەی کەرکووک داوای لەسەرۆک وەزیرانی ئێراق کرد ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش بۆ ئازاد کردنی حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک بەرلە تەلەعفەر ڕەزامەندی بکات .

مەیسەم عەلی  حسێن حەمدانی  شێخێکی پارێزگەی  کەرکووک ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ سومەریە نیووز  درێژەی ئامادەبوونی تاقمێکی تیرۆریستیی داعشی بە هەڕەشەیەک بۆ  پارێزگەکانی باکووریی  لەوان سەلاحەدین ، دیالە ، نەینەوا و تەنانەت  ناوچەکانی شوروقات  لە ڕۆژاوا و  دوزخورماتۆ لە ڕۆژاوای کەرکووک  زانی و داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کرد دوای ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی  تەلەعفەر  دەست بداتە ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عەشیرەتەکانی پارێزگەی کەرکووک بۆ ئازاد کردنی شاری حەویجە.

حەمدانی وتیشی:  عەشیرەی جەبووری، عوبەید، ئالبو حەمدان   خاوەن حەوت یەکەی حەشدی شەعبین  کە لە دەورووبەری کێوەکانی حەمرین و ناوچەکانی فەتحە، عەلاس  و عەجیل سەقامیان گرتووە و چاوەڕوانی دەستپێکرانی ئوپراسیۆنی ئازاد کرانی حەویجەن  کە باشتر هەرچی خێراتر ئەنجام بدرێت  .

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن  دوای پەلاماری بەربڵاوی  سوپای ئێراق لە دەورووبەری مووسڵ و ئازاد کرانی بەشێکی زۆر لەم ناوچەیە، زۆربەی تیرۆریستەکانی داعش  هەڵاتوون بۆ شاری حەویجە .

شاری حەویجە  لە ڕۆژاوای پارێزگەی کرکووک  هەروا لەلایەن  تاقمی تیرۆریستی داعشەوە  داگیرکراوە.

هێزی ئێراقی ئوپراسیۆنی ئازاد کرانی بەشی ڕۆژاوای مووسڵی لە فڤرییەی ساڵی 2017 دەست پێ کردووە

Başa dön tuşu