ErebîstanMafên MirovanNûçeRojhilatanavinYemen
SORANİ- درێژەی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان سەعوودیا بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

فڕۆکە جەنگییە بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستانی سەعوودیا شەوی دووشەمە چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان بوردومان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ماڵپەڕی مەسیرە، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستانی شارەکانی حورەز و میدی لە پارێزگەی حەجە لە باکووری ڕۆژاوای یەمەنیان هەژدە جار بوردومان کرد .
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان هەروەها شاری زمار لە سەد کیلومەتری باشووری سەنعای پێتەختی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە ژومارێک کوژراون و یان بریندار بوونە .
فڕوکە جەنگییەکانی سعودی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەش بازاڕێکیان لە پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم بیست و پێنج کەس و بریندار بوونی ژومارێکی تر