IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- رزگارکرانی پەنجاو پێنج کیلۆمتری چوارگۆش لەسنورە هاوبەشەکانی ئێراق لەگەڵ سووریا

هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق هەواڵی ڕزگارکرانی پەنجاو پێنج کیلۆمتری چوارگۆش لە سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریای ڕاگەیاند .

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەنار، حەشدی شەعبیی ئێراق رۆژی هەینی رایگەیاند؛ پەنجاو پێنج کیلۆمتری چوارگۆش لەسنورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا لەبوونی تیرۆریستانی داعشی ڕزگار کردووە.

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی محەممەد ڕەسولوڵا بۆ دابین  کردنی ئاسایشی سنوری هاوبەشی ئێراق و سوریان.

هێزە خۆبەخشە جەماوەریەکانی ئێراق دوێنێ پێنج شەممەش گوندی تەل سفوک گرینگترین بازگەی سنوریی نێوان ئێراق و سوریایان کۆنترۆڵ کرد.

ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ، پێتەختی خۆناونراوی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، ئۆکتۆبری٢٠١٦ بەهاوبەشی دەیان هەزار هێزی سوپاو پۆلیس و بەهاوکاری هێزە خۆبەخشە جەماوەریەکان و هێزی پێشمەرگە دەسپێکراو هێزە ئێراقییەکان پاش نزیک بە١٠٠ڕۆژ ڕۆژهەڵاتی موسڵیان بەتەواوەتی ڕزگار کرد.

هێزە ئێراقییەکان ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی کەرتی ڕۆژاوای موسڵیان لە فێڤریەی٢٠١٧ دەسپێکردو ئەو ئۆپراسیۆنە هەروا بەردەوامە

Başa dön tuşu