ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- روونکردنەوەی قاسمی سەبارەت بە وەبەر دەسڕێژی گوللە درانی بەلەمی ڕاوەماسیی ئێرانی لە لایەن گاردی قەراخ ئاویی عەرەبستانەوە

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بەوەی کە ماسیگرێکی ئێرانی بە هۆی تەقەی گاردی قەراخ ئاویی عەرەبستان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس کوژراوە، بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بەو ڕووداوە وتی: ئەو مەسەلەیە خەریکە لێکلۆڵینەوەی لە سەر دەکرێ.

بەهرام قاسمی لە وتووێژ لەگەل ئیسنا؛ بە ئاماژە بەوەی کە ئەم مەسەلە لەلایەن ناوەنەدەکانی پێوەندیدار و سنوورەوانی ئێرانیشەوە پشت ڕاست بکرێتەوە، وتی کە ئەم مەسەلە خەریکی لێکدرانەوەیە و دوای ئەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەمان بۆ دەرکەوت ، ئەم روداوە لێبڕاوانە پێ و شوێن دەگرین.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری سەرسنووریی وەزارەتی ناوخۆیش لە وتووێژ لەگەڵ مێدیاکان رایگەیاند: دوو بەلەمی ئێرانی ڕاوەماسی کە خەریکی ماسی گرتن لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بوون بە هۆی شەپۆلی دەریاوە لە ڕێگای خۆیان ترازاون.

مەجید ئاقا بابایی وتیشی؛ بەم پێیە و بە بێ ئەوەی مەسەلەی چوونی بەلەمی ئێرانی بۆ نێو ئاوەکانی عەرەبستان پشت راست کرابێتەوە، گاردی قەراخ ئاویی ئەم وڵاتە تەقە دەکات لە بەلەمە ئێرانییەکان و بە هۆی ئەو دەسڕێژەیشەوە  ماسی گرێکی ئێرانی وەبەر گوللە دەکەوێ و دەکوژرێ.

ناوبراو جەختی کرد: ئەم کارەی عەرەبستان لەگەڵ یاسا و ڕێسا مرۆییەکان نایەتەوە  و تەنانەت ئەگەر بەلەمی ئێرانیش بە هۆی شەپۆلی دەریاوە ڕێگای بترازێ و بچێتە نێو ئاوەکانی عەرەبستانەوە، ئەوان نەدەبا تەقەیان لەو بەلەمە ئێرانییانە کردبایە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری سەرسنووریی وەزارەتی ناوخۆ وتی: ئێمە خەریکی لێکدانەوەی ئەم ڕووداوەین و هەوڵ دەدەین خێراتر بۆمان دەرکەوێ کە  ئایا ئەو بەلەمە ئێرانییانە چوونەتە نێو ئاوەکانی عەرەبستانەوە یان نا.

ئاقابابایی وتیشی: هێشتا کەس نازانێ کە چی بە سەر یەکێکی دیکە لەو بەلەمانە هاتووە و ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوە لەو بارەوەین و بە سەرنج دانی ئەوەیش کە باڵیۆزخانەمان لە عەرەبستاندا نییە لەم بارەوە بەرەوڕووی زۆر کێشە و گرفت  بووینەتەوە

Başa dön tuşu