NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- سوپای سووریا داوای لە تیرۆریستانی حەڵەب کرد خۆیان بدەنە دەستەوە

فەرماندەرێتیی گشتیی سوپای سورویا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەگەلێک لە دەڤەری باکووری حەڵەب داوای لە کەسانی چەکدار کرد کە کۆتایی بێنن بە شەڕ و خۆیان رادەست بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەواڵدەریی ئەخباروشام؛ ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند کە کۆپتەرەکانی سوپای سووریا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەگەلێک داوایان لە گرووپە چەکدارەکانی باکووری شاری حەڵەب کردووە کە وەک تیرۆریستانی ناوچەکانی باشووری ئەم شارە چەکیان دانێن و کۆتایی بێنن بە شەڕ و پێکدادانی دژ بە سوپا.

لەم ئاگادارینامانەدا کە لە لایەن  فەرماندەرێتیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بڵاو بۆتەوە، هاتووە کە دەوری ئێوە ئیتر کۆتایی هاتووە و خۆبە دەستەوە نەدان هیچ مانایەکی نییە. بۆ پاراستنی گیانی خۆتان، ناوچەکانی الزهرا، عندان، حریتان و کفرحمراء بەجێ بێڵن هەروا کە هاوڕێکانتان ئەو کارەیان لە باشوور کرد. هەرکەس بیهەوێ بەرامبەر بە سوپای سووریا ڕاوەستێ چارەنووسی بێ گومان هەر مردنە.

لە ئاگادارینامەی دیکەشدا ڕوو لە شاروومەندانی سووریا هاتووە: شەڕ خەریکە کۆتایی دێت و خوێنڕشتن و قەڵاچۆ کران ئیتر بەسە. ئێمە هەموان بانگ دەکەین بۆ ئاشتی و وەبن گوشار نانی گرووپە چەکدارە نایاساییەکان بۆ ئەوەی چەک دانێن وەک چۆن بەشێکی زۆر لەو گرووپە چەکدارانە چەکیان دانا. هاوکاری لەگەڵ هێزە چەکدارەکان و سوپای سووریا یەکەم هەنگاوە لە پێناو گەڕانەوەی ژیانی ئەمن و ئاساییی بۆ وڵات و حکومەتی سووریایش ئاسایشی هەموان دەستەبەر دەکات و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و پاکپارێزی و تەندرووستیش لە نێو هەموو خەڵک دابەش دەکات

Back to top button