FilistînNûçeRojhilatanavin

SORANİ- سەربازانی زایۆنی مۆفتی قۆدسیان قۆڵبەست کرد

داگیرکارانیی قۆدس دوای خۆیندنەوەی نویژی هەینی بەرامبەر دەرگای ئەلئەسبات لە مزگەوتی ئەقسا” شێخ محەممەد شێخ حەسێن” موفتی قۆدسیان قۆڵبەست کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئەلعالەم؛ ” خالێد حەمو” زانای ئایینی فەلەستینی و لە هاوڕێانی موفتی قۆدس وتی: دوای ئەوەی کە هێزە داگیرکارەکان مزگەوتی ئەقسایان داخست، نوێژ لەبەرامبەر” دەرگای ” ئەلئەسبات” بەڕێوە چوو و دوای نوێژی جۆمعە سەربازەکانیی تایبەتیی زایۆنی ” شیخ محەممەد حەسێن” یان قۆڵبەست کرد. ” جیهاد حەسێن” کوری موفتی قۆدسیش وتی: دوای ئۆپەراسیۆنیی دژی زایۆنیستی ئەمڕٶی گەنجانی فەلەستینی؛ داگیرکارەکان ئەم زانا ئایینیه یان قۆڵبەست کرد و چ ئاگادارییەکیان نییە سەبارەت بە دۆخی ئەو. بەیانی ئەمڕۆ لە تێکهەڵچوون لە نێوان سەربازانی زایۆنی و گەنجە فەلەستینیەکان لە مزگەوتی ئەقسا سێ گەنجی فەلەستینی شەهید و دوو سەربازی زایۆنیش کوژران و سەربازییەکی ئیسرائیلی دیکەیش بریندار بووە . سەربازەکانی زایۆنی لە دەستپێکی ئینتفازەی قۆدس تا بە ئێستا زیاتر لە ٣٣٠ فەلەستینیان بە زەبری گوللـە شەهید  و پتر لە ٢٤٠٠ فەلەستینی دیکەیان بریندار کردووە

Başa dön tuşu