NûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ- نزیکەی دەهەزار کەس لە عەدەن تووشی کۆلێرا هاتوون

میدیاکانی یەمەن بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە لە عەدەن ڕایانگەیاندووە: ژمارەی توش بووان بە کۆلێرا لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارە گەییشتووەتە نزیکەی دەهەزار کەس و 58 کەس لە توش بووان گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ئەم سەرچاوانە وتووشیانە، پزیشکان باسی نۆ هەزارو 790 نمونەی توش بوون بە نەخۆشیی کۆلێرایان کردووە لە یەمەن دا لە نیوەی ئاڤریالی ڕابردوو هەتا هەشتەمی ژوئەن.

لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سووریش ڕۆژی سێ شەممە دایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی وا گومانی توش بوون بە نەخۆشیی کۆلێرایان لێ دەکرێت لە یەمەن دا ژمارەی سێسەد هەزار کەسی تێپەڕاندووەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ژمارەی قوربانییەکانیش پتر لە 1700 کەسن.

ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی پێشتر ڕایگەیاند بوو کە، هەتا حەوتەمی ژوئیە،297 هەزارو 438 کەس لە جەماوەری یەمەن تووشی کۆلێرا هاتوون و 1706 کەسیان گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە شەشەمی خاکەلێوەی نەوەدوچوارەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێزشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە

Başa dön tuşu