ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وتووێژ لەپێناو پەرەی هاوکاری ناڤۆکیی ئێران و ڕووسیا لە مۆسکۆ

بێهروز کەماڵوەندی وتەبێژو یاریدەری کاروباری نێودەوڵەتی و مافەوانی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دوێنێ سێ شەم بەئامانجی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دەسەڵاتداریی”ڕووس ئەتۆم”و لەپێناو پەرەی هاوکاریە ناڤۆکیەکانی تاران و مۆسکۆ سەردانی ڕووسیای کرد .

دانوستانەکانی شاندی ئێرانی لە ڕووسیا لەچوارچێوەی هاوکارییە ناڤۆکییەکانی تاران و مۆسکۆ لەبواری جیاجیادا ئەنجام دەگرێ.

بەجێ بەجێ کرانی بەرجام کە بووەهۆی چارەسەریی و نەمانی کەندوکۆسپەکانی بەردەم هاوکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران و ڕووسیا، دوو وڵات گەڵاڵەی جۆربەجۆریان لەدەست دایە بۆ جێ بەجێ کردن.

چێکران و خرانەگەڕی یەکەی یەکەمی هێزگەی ناڤۆکیی بووشەهر بەهاوکاری ڕووسیا ئەنجامی گرتووەو هەروەها یەکەکانی دووهەم و سێهەمیش بەهاوبەشیی ئەو وڵاتەو هاوکاری کۆمپانیاکانی ئێران ، دەکەوێتەگەڕ.

لە گرێبەستی چێکرانی هێزگە ناڤۆکییە نوێیەکان، بەرەبەشی هاوبەشیی ئێران سەتا دەیەو جیا لەوە، لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کراوە هەتا بەڵێندەرانی ئێرانی ، ئەوکارانە دەگرنەئەستۆ کە هاوپێوەندە بەو پرۆژەو گەڵاڵانەی توانای ئەنجامدانیان هەیە.

ڕووسیا لەمەڕ پیشەسازی چێکرانی هێزگەی ناڤۆکی، لە پێشەنگەکانی ئەو بوارە لەئاستی جیهاندایەو زۆربەی ئەو وڵاتانەی خەریکی سازکردنی هێزگەی ئەتۆمین بۆ وێنە، چین وهیندستان لەگەڵ رووسەکان هاوکاریان هەیە.

Başa dön tuşu