IraqLubnanNûçeRojhilatanavin

SORANİ- پێداگری سەید حەسەن نەسروڵڵا لەسەر دەوری ئێران و ئایەتوڵڵا سیستانی لە ئازاد کرانی مووسڵ

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ، ئازاد کرانی مووسڵی بەسەرکەوتنێکی مەزن وەسف کرد و پێداگری کرد : دەوی ئێران و ئایەتوڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لەم سەرکەوتنە بێ وێنە بووە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا   ڕۆژی سێ شەممە لە وتاردانێک دا بە بۆنەی ئازاد کرانی مووسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەا،  فتوای مەرجەعیەتی ئایینی ئەم وڵاتەی  بۆ بەپێویست زانینی بەرەنگار بوونەتەوەی تاقمی تیرۆریستی داعشی بە  دەستپێکی سەرکەوتنی مەزنی ئێراق لەبەرامبەر تیرۆریستەکان زانی و وتیشی : هەڵوێستی بەبڕشتانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە سەروویانەوە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە دژی داعش لەم سەرکەوتنە  دەوری گرینگی هەبوو  .

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  هەموو وڵاتان دەبێ  لە ئەزموونی ئێراق کەڵک وەرگرن و وەک  ئێراقییەکان  خۆیان چارەنووسی خۆیان  بەدەستەوە بگرن  وتیشی : ئەمریکییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێراق لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش تەنیا بینەر بوون.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکییەکان هەمووکات بەنیازی سەپاندنی ئەمە بوون کە لەناوچوونی داعش  دە هەتا سی ساڵ  درێژەی دەبێت  وتی : واشینگتۆن  بە نیازی کەڵک وەرگرتن لە داعش بۆ بەرەوپێش بردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و ئیسرائیل لە ناوچە دایە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا  داعشی  بە بڕوای  دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  بە بەرهەمی ئەم وڵاتە زانی و وتیشی : ئێستا  هەندێ میدیای عەرەبی  دەیانەوێ سەرکەوتنی ئێراق لەبەرامبەر داعش بەسەرکەوتنی ئەمریکا نیشان بدەن  بەڵام ئەمە فریودانێکی مەزنە  .

شکستی تۆکمەوتەواوی داعش لە شاری ستراتژیکی مووسڵ  شەوی سێ شەممە ڕاگەیەندرا  و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئامادەبوون لە گەڕەکی مووسڵی کۆن  ئەم سەرکەوتنە مێژووییەی  ڕاگەیاند و وتی : ئەمریکا لە شکست دانی  داعش لە مووسڵ دەورێکی بنەڕەتی نەبووە

Başa dön tuşu