ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ڕەخنەی لاریجانی لە فەرمانی دژە کۆچ و کۆچبەریی ترەمپ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ڕەخنە لە فەرمانی دژە کۆچ و کۆچبەریی “دۆناڵد ترەمپ”ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ تیرۆریزم دەبێ هەر لە بنەڕەت و سەرچاوەکەیەوە تیا ببرێ.

دیوانی باڵای ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ئیزنی دا بە “دۆناڵد ترەمپ”ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە چەن بڕگەیەکی فەرمانی دژ بە کۆچ و کۆچبەریی خۆی جێبەجێ بکات کە ئامانجەکەی بەرتەسک کردنەوەی سەفەری شاروومەندانی شەش وڵاتی ئیسلامیی ئێران، سووریا، یەمەن، سۆماڵ، لیبی و سودا بۆ خاکی ئەمریکایە.

ترەمپ دوو مانگی ژانڤییە و مارسی ٢٠١٧ بە بانگەشەی خەباتی دژ بە تیرۆریزم، چەن فەرمانی دژ بە کۆچ و کۆچبەری لە سەر بنەمای قەدەغە کرانی هاتنی شاروومەندانی شەش وڵاتی ئیسلامی بۆ خاکی ئەمریکا دەرکرد کە ئەو فەرمانانە بەرەوڕووی نەیارەتیی دادوەرانی ئەمریکایی بوویەوە و هەڵپەسێردران.

“عەلی لاریجانی” شەوی هەینی لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ کەناڵی “سی ئن ئن”ی ئەمریکا بە ئاماژە بە پێشینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆردا ڕایگەیاند؛ ئەگەر ئێران یارمەتیی ئێراقی نەدابایە، بەغدا تا ئێستا کەوتبوویە ژێر دەستی گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی؛ یارمەتییەکانی ئێران بە ئێراق و سوریا بۆتە هۆی ئەوەی کە داعش لەم دوو وڵاتەدا دوایین هەناسەکانی بکێشێ.

بە بڕوای زۆرێک لە کارناسان خاڵی جێی سەرنج لە فەرمانە دژە کۆچ و کۆچبەرییەکانی ترەمپ، ئەوەیە کە هەر ناوی عەرەبستانی سەعوودی و چەن وڵاتی دیکەی هاوئاراستەی ڕیاز و واشینگتۆن وەکوو سەرەکیترین داکۆکیکارانی تیرۆریستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناویان لێ نەبراوە. ترەمپ ئەمدواییە لە سەفەریدا بۆ عەرەبستان چەندین گرێبەستی بە نرخی زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار لەگەڵ ئەم وڵاتە واژۆ کرد

Başa dön tuşu