ErebîstanNûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ – کوژرانی لەشکەریەکی عەرەبستان بەدەست هێزەکانی یەمەنی

هێزە یەمەنییەکان لە وڵامی تاوانکاریی ئالی سەعوود دژی خەڵکی یەمەن، لەشکەریەکی سوپای عەرەبستانیان کوشت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئێواڕەی هەینی کەنالی دەنگ وباسی ئەلمەیادینی لوبنان، هێزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەنی بنکەی سەربازی سوپای عەرەبستانیان لە ناوچەی جیزان لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە داوەتە بەر پەلاماری خۆیان کە بەهۆیەوە سەربازییەکی عەرەبستانی کوژراوە .

سەرچاوە ئاگادارەکان لە یەمەن چەند ڕۆژ لەمەو بەریش ڕایانگەیاندووە، پێنج سەربازی هاوپەیمانی خۆسازکراوی عەرەبستان دژی یەمەن دوا بە دوای هێزەکانی یەمەنی لە پارێزگاکانی تەعیز و جۆفی ئەو وڵاتە کوژراون. عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ پەلاماری سەربازی کردووە بۆ سەر یەمەن و گەماروی زەمینی، دەریایی وئاسمانی ئەو وڵاتە کردووە. ئەم پەلامارانە بوو بە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار یەمەنی، بریندار بوونی هەزاران کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی

Başa dön tuşu