ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- 13 ساڵ لێبووردەیی باج بۆ 80 لە سەدی شارۆچکە پێشەییەکانی پارێزگا

بەڕێوەبەری کۆمپانیای شارۆچکە پیشەییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت 80 لە سەدی شارۆچکە پێشەییەکانی کرماشان 13 ساڵ لێبووردەیی باجیان دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ بێژەن کوردستانی لە کارگرووپی ئابووریی پارێزگاریی کرماشان کە پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی تەدبردا بەڕێوە چوو، وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا 17 ملیار تمەن بۆ ژێرخانی شارۆچکە پیشەییەکان خەرج کراوە، وتیشی: ئێستاکە لە هەموو شارۆچکە پیشەییەکاندا لانیکەمی ئیمکانات بۆ رادەست کردن بە سەرمایەدانەران دابین کراوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای شارۆچکە پیشەییەکانی پارێزگای کرماشان ئاشکراشی کرد: ئەمساڵ لە هیچکام لە شارۆچکە پیشەییەکاندا نرخی زەوین بەرز نەبووەتەوە.

کوردستانی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش دا: لە ماوەی ساڵی 95دا لە شارۆچکە پیشەییەکانی پارێزگا 50لە سەد وەکوو پاداش داشکاوە، ئەو داشکانە لە شارۆچکە پیشەییەکانی ناوچەی هەوراماناندا 70لە سەد بووە

Başa dön tuşu