ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دەریاڤان سەییاری: ‌هێزە چەکدارەکانی ئێران ، بەرپەرچی هەرچەشنە هەڕەشەیەک دەدەنەوە

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر هەڕەشەیەک لە هەر ناوچەیەک ولەلایەن هەر ئەنجامدەرێکەوە بێت، بێ ئاکام دەکەن.

دەریادار حەبیبوڵا سەییاری فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران رۆژی چوارشەممە لەقسەگەلێکدا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئازادکرانی خوڕەمشەهر بەئاماژە بە ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس بۆ ڕزگارکردنی خوڕەمشەهر، وتی: لەو هەڵمەتەدا چەکئامێرەکانی دوژمن کە لەلایەن وڵاتانی جۆربەجۆری جیهانەوە لەباری کەرەستەیی، هێزی مرۆیی و دراڤی داکۆکی دەکرا، تێکشکێندراو لەناوبرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە سێی جۆزەردان، ٢٤ی مانگی مای، ساڵڕۆژی ڕزگاکرانی خوڕەمشەهر(باشووری ڕۆژاوای ئێران) لەساڵی١٩٨٢یە.

دەریاڤان سەییاری وتی: ئێران پاش سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس و ئازادکرانی خوڕەمشەهر و هەتا کۆتایی بەرەڤانی پیرۆز، کەوتە جێگەوشوێنێکی بەرز.

دەریاڤان سەییاری ئاماژەی کردە دەسکەوتە ناوچەیی و بەدەر لەناوچەییەکانی ئازادکرانی خوڕەمشەهر و وتی: ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس، کوالیتی و پلەوپێگەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەروەها ئیرادەی پتەوی گەلی ئێرانی ئیسلامی لەداکۆکی لە شۆڕش و یەکپارچەیی خاکدا خستەڕوو.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەئاگابوون و توانای بەرگری و پێشگرتن، بەتەواوەتی ئامادەن و دەیسەلمێنن ، گەر هەڕەشەیان لێ بکرێ، وەڵامێکی پتەو دەدەنەوە

Başa dön tuşu